سەرەتا / چالاکی / ئاهەنگی کۆتایی خولی ئەندازیارە بچووکەکان – خانەی نەوجەوانان

ئاهەنگی کۆتایی خولی ئەندازیارە بچووکەکان – خانەی نەوجەوانان

پاش کۆتایی هاتنی خولی ئەندازیارە بچووکەکان کە لە لایەن ڕێکخراوی ئینگۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی تایبەت بە منداڵانی خانەی نەوجەوانانی سلێمانی ئەنجامدرا، بەرواری ٦/١/٢٠١٩ لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووانی خوولەکە.

هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بەو خۆبەخشانەی کە لە ڕۆژانی خوولەکەدا هاوکار بوون.

شایەنی باسە خولی ئەندازیارە بچووکەکانی خانە ماوەی ١٠ کاتژمێر بەردەوام بوو. لە خوولەکەدا بەشداربووان ئاشنا کران بە چەند بابەتێکی ئەندازیاری بە شێوازی تیۆری و کرداری.

لێرەوە سووپاسی کۆمپانیای سەرکەوت دەکەین کە وەک سپۆنسەری خولەکە بەشداربوو لەگەڵمان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *