سەرەتا / پڕۆژە / خولی Autodesk 3DS MAX

خولی Autodesk 3DS MAX

بەرواری ٢٥/١٢/۲۰۱٩ خولی Autodesk 3DS MAX دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆوە کراوەتەوە.

خولەکە لەلایەن تەلارسازی شارەزا(سالار جیهانبەخشیان) دەوترێتەوە و ئەزموونی چەند ساڵەی خۆی لە خولەکەدا پوخت دەکاتەوە بۆ بەشداربووان. خولەکە ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەشداربوانی خولەکە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری زانکۆکانی کوردستانن.

هاوکات لەگەڵ فێربوونی بەرنامەی (3DS MAX) لە خولەکەدا فێرخاوازان ئاشنا دەکرێن بە بەرنامەی( Marvelus designer) کە بەکاردێت بۆ رێندەرکردنی مافور و رووی زبر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *