سەرەتا / بڵاوکراوە / دووەم ژمارەی ئەندازە

دووەم ژمارەی ئەندازە

تیراژ: هەزار دانە

ئەندازە بڵاوکراوەیەکی زانستی ئەندازیاری وەرزییە کە لەلایەن دەستەی ڕۆشنبیری گروپی ئینگۆوە دەردەچێت.

ژمارەی دووەمی ئەندازە لە وەرزی زستاندا بڵاوکرایەوە بەسەر خوێندکارانی کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. لە ژمارە دووی ئەندازەدا چەند بابەتێکی زانستی ئەندازیاری بڵاوکرابوویەوە کە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانی ئەندازیارییەوە نوسرابوون.

ئێستا دەتوانن بابەتەکانتان بنێرن بۆ دەستەی ڕۆشنبیری ئینگۆ تا لە وەرزی داهاتووی ئەندازەدا بڵاو ببێتەوە. هەر بەڕێزێک خوازیارە دەتوانێت بابەت بنێرێت بۆ ئیمەیڵی ئینگۆ (engogroup.2016@gmail.com) یاخود بابەتەکانیان ڕادەستی ئەندامانی ئینگۆ بکەن تا لە ژمارەی داهاتوودا بڵاوبکرێنەوە.

پێویستە بابەتەکان بە زمانی کوردی و بابەتی زانستی ئەندازیاری بن. درێژی بابەتەکە دەبێت ٢٠٠ وشە یاخود کەمتر بێت.

ئەندازە هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێش بردن و زیادکردنی ڕۆشنبیری خوێندکاران لە بوارە جیاجیاکانی ئەندازیاری و وێستگەیەکە بۆ مامۆستا و خوێندکاران و ئەندازیاران بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *