سەرەتا / پڕۆژە / دیداری ئەندازیاری

دیداری ئەندازیاری

ڕێكخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لەڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۱ دووەمین دیداری ئەندازیاری لە ھۆتێل هایکرێست سازکرد.

دیداری ئەندازیاری چالاکیەکی زانستی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆیە، هەوڵێکە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی ئەندازیاری لە هەرێمی کوردستان هەروەها نزیککردنەوەی خوێندکاران و ئەندازیاران و ئاڵوگۆڕ کردنی زانییارییە لە بواری ئەکادیمییەوە بۆ کاری پیشەیی و دەرەوە هەروەها بە پێچەوانەوە.

لە دیدارەکە چوار سیمیناری جیاواز لەسەر بابەتە ئەندازیارییەکان پێشکەشکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

بابەتی یەکەم بە ناونیشانی (soil properties analysis and foundation design criteria controlled by supervisor engineers) لەلایەن د. ئەحمەد ساڵح پێشکەشکرا

بابەتی دووەم بە ناونیشانی (Strengthening of Buildings) لەلایەن پرۆفیسۆر د. محمد رەئوف پێشکەشکرا

بابەتی سێیەم بە ناونیشانی Steel Structures and Design Concepts (Background and principles) لەلایەن مامۆستا ئەمیر محمد پێشکەشکرا

بابەتی چوارەم بە ناونیشانی (The imperfection of non-structural elements induced by lateral displacement in high rise building) لەلایەن ئەندازیار هاوار فەرھاد پێشکەشکرا

بەشداربووانی دیدارەکە لە خوێندکاران و ئەندازیارانی شارە جیاوازەکانی کوردستان پێکهاتبوون، لە کۆتایی دیدارەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *