سەرەتا / دەربارە

دەربارە

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ

ژمارەیەک ئەندازیار و خوێندکاری ئەندازیاری لەخۆ دەگرێت کە هەڵدەستن بە ڕێکخستن و  سەرپەرشتی کردنی چالاکی ئەندازیاری جۆراوجۆر و چالاکی تایبەت بە خوێندکاران و ئەندازیاران، بە مەبەستی گەشەپێدانی لێهاتووییەکانیان و خزمەتکردنیان. وە بەرەوپێشچوونی بواری ئەندازیاری لە کوردستان.

 

ڕوانین:

دامەزراوەیەکی ئەندازیاری پێشکەوتوو بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ئەندازیاری لێهاتوو و بەهاپارێز.

پەیام:

خستنەگەڕی توانستە ئەندازیارییەکان لە ڕێی ئەنجامدانی چالاکی و پرۆژە و ڕاهێنانەوە، بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ئەندازیاری لێهاتوو و بەهاپارێز لە کۆمەڵگەدا.

ئامانجەکانی ڕێکخراو:

١. پەرەپێدانی لێهاتووی زانستی خوێندکارانی ئەندازیاری و ئەندازیاران
٢. پێگەیاندنی  خوێندکاری بەهاپارێز و زانستخواز
٣. داهێنان و نوێکاری لە چالاکی و پرۆژە ئەندازیاری و خۆبەخشییەکان

مەرجەکانی ئەندامێتی:

١. خوێندکاری بەشە ئەندازیارییەکانی زانکۆکانی سلێمانی بێت.
٢. هاوڕا بێت لەگەڵ ئامانجی کارەکانی ئینگۆ.
٣. بەشداریکردنی چالاکیەکانی ئینگۆ بەشێوەی ئامادەبوون یان بەشداری کارا.