سەرەتا / چالاکی / سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ

سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ

سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ
 
ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لە مەراسیمێکی تایبەت بە ئەندامانی یادی سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کردەوە.
 
ساڵیادەکە بە پێشکەشکردنی وتەی بەخێرهاتن و باسکردنی سەرەتای درووستبوونی ڕێکخراوەکە و کار و چالاکییەکانی ساڵانی ڕابردووی ڕێکخراوەکە دەستیپێکرد. پاشان بە بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ئەندامە چالاکەکانی ڕێکخراو و سوپاسنامە بە سەرجەم ئەندامان و داگرساندنی مۆمی سێ ساڵەی ڕێکخراوەکە مەراسیمەکە بەردەوام بوو.
شایەنی باسە ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لە بەرواری ٤\۱۲\۲۰۱٦ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و کاردەکات بۆ خزمەتکردن بە بواری ئەندازیاری و خوێندکارانی ئەندازیاری، و گەشەکردن و دەرخستنی تواناکانیان.
 
سوپاس بۆ سەرجەم ئەندامان و هەرکەس و لایەنێک ڕۆژێک لە ڕۆژان ھاوکاری رێکخراوەکە بوون.
 
سوپاس بۆ cafe net کە هاوکار بوون لە ئەنجامدانی ئاهەنگەکە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *