سەرەتا / پڕۆژە / سێیەمین فیستیڤاڵی بەهار

سێیەمین فیستیڤاڵی بەهار

بەرواری ٣٠/٤/٢٠١٩ فیستیڤاڵی بەهاری خێرخوازی بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵی بەهار فیستیڤاڵێکی خێرخوازی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆیە کە بە هاوبەش لەگەڵ کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت

لە فیستیڤاڵەکەدا خوێندکاران هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک وەک: ئامادەکردنی خواردن، پێشانگەی هونەری، کاری دەستی و چەند پێشبرکێیەک. هەروەها بە سپۆنسەری کۆمەڵێک خواردنگە و شیرینییەکانی شاری سلێمانی کە بەشدارن لە فیستیڤاڵەکە.

لە ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا سەرجەم بەرهەمەکان دەفرۆشرێتەوە و پاشان داهاتەکەی پێشکەش بە پرۆژەیەکی خێرخوازی دەکرێت.

بەرواری٣٠/٤/٢٠١٩ سێیەمین فیستیڤاڵی بەهار لە کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێزان د. ئاراز زەینەڵ جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، د. سیروان خورشید ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری، سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێجی ئەندازیاری لە کۆلیجی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *