سەرەتا / چالاکی / سەردانی چاپتەری عێراقی ACI لە شاری هەولێر

سەردانی چاپتەری عێراقی ACI لە شاری هەولێر

ڕێکەوتی ٢٢/٢/٢٠٢٠ ئەندامانی دەستەی کارگێری و دەستەی باڵای ڕێکخراوی ئەندازیاری سەردانی بەڕێزان د. عبدالرزاق فەرهادی سەرۆکی چاپتەری عێراقی ئینستیتیوتی ئەمریکی کۆنکریت (ACI) و د. عمر قەرەنی ئەندامی بۆردی ئینستیتیوت کرد لە شاری هەولێر. سەردانەکە بە مەبەستی هەماهەنگی ڕێکخراوەکە بوو لەگەڵ ئینستیتیوتەکە و باسی کۆمەڵێک کار و ئامانج کران کە بە هەماهەنگی کاریان لەسەر بکرێت لە داهاتوودا.

هەروەها لە سەردانەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد فەرهاد و بەڕێز کاک ڕێبین ئەندامانی چاپتەری خوێندکارانی ACIی عێراقی دانیشتن و گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە و چالاکییەک کرا کە بە هەماهەنگی هەردوولا لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *