سەرەتا / پڕۆژە / پڕۆژەی زەوی دەپارێزم

پڕۆژەی زەوی دەپارێزم

پڕۆژەی زەوی دەپارێزم یەکێک لە پڕۆژە نوێکانی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆیە.

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بە ھاوکاری پارێزگاری سلێمانی و دیکۆر ھۆم ھەڵدەستێت بە دابینکردنی ٢٠ زبڵدانی تایبەت بە بتڵی پلاستیکی ئاو بۆ شاری سلێمانی کە لە شێوەی بتڵی پلاستیکی دروستکراون.

شایەنی باسە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ‌۲۰۱۹/۱۲/۸ لە یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ژمارەیەک لە زبڵدانەکان لە شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی وەک (بەردەرکی سەرا، پارکی ئازادی، سەهۆڵەکە، پارکی دایک و باخی گشتی) جێگیرکران کە بە سپۆنسەری کۆمپانیای دیکۆر هۆم دروست کرابوون، ھەروەھا پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا چەندین زبڵدانی هاوشێوە لە ناو شاری سلێمانی دابنرێن کە لە لایەن پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێن.

پڕۆژەکە هەنگاوێکە بۆ پاکڕاگرتنی سیمای شار و پاراستنی زەوی شارەکەمان لە پاشەڕۆی پلاستیک، هاوڵاتیان دەتوانن هاوکاری سەرەکی پڕۆژەکەبن تەنها بە فڕێدانی بوتڵە پلاستیکیەکانیان بۆ ناو زبڵدانەکان پاشان سەرجەم بتڵە پلاستییەکانی زبڵدانە بە بەردەوامی کۆدەکرێنەوە بۆ ڕیسایکل کردن

لێرەوە سوپاسی دکتۆر ھەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی دەکەین کە ھەر لە سەرەتاوە پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆژەکە ڕاگەیاند.
ھەروەھا سوپاس بۆ کۆمپانیای دیکۆر ھۆم کە تێچووی بەشێک لە زبڵدانەکانی گرتووەتە ئەستۆ.
سوپاس بۆ تیمە ئەندازیارییەکانی شارەوانی و بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کە هاکاربوون لە دانانی زبڵدانەکان.
داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی بەڕێزی شاری سلێمانی دەکەین کە تەنها بتڵی پلاستیکی فڕێ بدەنە ناو زبڵدانەکان و هاوکاربن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە و پاراستنی ژینگە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *