سەرەتا / بڵاوکراوە / یەکەم ژمارەی ئەندازە

یەکەم ژمارەی ئەندازە

یەکەم ژمارەی ئەندازە
تیراژ: هەزار دانە

ئەندازە بڵاوکراوەیەکی زانستی ئەندازیاری وەرزییە کە لەلایەن دەستەی ڕۆشنبیری گروپی ئینگۆوە دەردەچێت.

سوپاس بۆ TOUCH Architects بۆ سپۆنسەرکردنی تیراژی یەکەمی بڵاوکراوەکە.

لە وەرزی داهاتوودا ئەندازە دەروازەی بابەتەکانی دەکاتەوە بەڕووی خوێندکاران و ئەندازیاران و مامۆستایاندا. هەر بەڕێزێک خوازیارە دەتوانێت بابەت بنێرێت بۆ ئیمەیڵی ئینگۆ یاخود بابەتەکانیان ڕادەستی ئەندامانی گروپ بکەن تا لە ژمارەی داهاتوودا بڵاوبکرێنەوە.

پێویستە بابەتەکان بە زمانی کوردی و بابەتی زانستی ئەندازیاری بن، بە نموونە: پوختەی لێکۆڵینەوە ئەندازیارییەکان، وەرگێڕان، ناساندنی کارە ئەندازەییە جیهانیەکان… هتد هەروەها ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ژیانی زانکۆوە هەیە.
پێویستە بابەتەکان ٢٠٠ وشە بن یاخود کەمتر.

ئەندازە هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێش بردن و زیادکردنی ڕۆشنبیری خوێندکاران لە بوارە جیاجیاکانی ئەندازیاری و وێستگەیەکە بۆ مامۆستا و خوێندکاران و ئەندازیاران بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *