ئەندازە بڵاوکراوەیەکی زانستی ئەندازیاری وەرزییە کە لەلایەن دەستەی ڕۆشنبیری ڕێکخراوی ئینگۆوە دەردەچێت.
ژمارەی چوارەمی ئەندازە بە کۆمەڵێک بابەتی زانستی ئەندازیاریەوە کەوتە بەر دیدی خوێنەران. بابەتەکان بە سووپاسەوە لەلایەن ئەندازیار، مامۆستا و خوێندکارانی ئەندازیارییەوە نوسرابوون.
ئێستا دەتوانن بابەتەکانتان بنێرن بۆ دەستەی ڕۆشنبیری ڕێکخراوی ئینگۆ تا لە وەرزی داهاتووی ئەندازەدا بڵاو ببێتەوە.
ئەندازە هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێش بردن و زیادکردنی ڕۆشنبیری خوێندکاران لە بوارە جیاجیاکانی ئەندازیاری و وێستگەیەکە بۆ مامۆستا و خوێندکاران و ئەندازیاران بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکانيان.