سەرەتا / سلاید

سلاید

ئاهەنگی خانەی نەوجەوانان

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بە هاوبەشی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی ئاهەنگێکی بۆ سوودمەندانی خانەی نەوجەوانانی سلێمانی. ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێوبەری خانە دەستی پێکرد و پاشان چەند پارچە مۆسیقایەک و شانۆگەرییەک پێشکەش کران. شایەنی باسە ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بە ئەنجامدانی شانۆگەرییەک بەشداری لە ئاهەنگەکەدا کرد.

زیاتر بخوێنەوە »

توێژینەوەی تۆڕى که‌له‌پوورى کلتووری

ڕێکخراوی ئینگۆ بەشداریکرد لە بەڕێوەبردنی چالاکی راگه‌یاندی پرۆژه‌یه‌ک له‌لایه‌ن گروپی توێژینه‌وه‌ى که‌له‌پورى کولتوورى دیجیتاڵی دووشه‌ممه‌ بەرواری 28ى کانونى دووه‌مى 2019 له‌هۆڵى یه‌ڵماز گونه‌ى مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانى ئه‌منه‌ سووره‌که‌ چالاکییەکە ئەنجامدرا. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ هاوبه‌شى گروپى توێژینه‌وه‌ى که‌له‌پوورى کلتوورى دیجیتاڵى سه‌ر به‌سه‌نته‌رى توێژینه‌ى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى و دوو زانکۆى به‌ریتانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و پڕۆژه‌که‌ …

زیاتر بخوێنەوە »

بەخشینی بڕوانامە

پاش کۆتایی هاتنی خولەکانی AutoCAD و کارەبا بەرواری ٢٦/١/٢٠١٩ ئاهەنگی کۆتایی بۆ خولەکان ئەنجامدرا. لە پاش کۆتایی خولەکان ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکدا خولەکانی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ کۆتاییهات. لە ئاهەنگەکەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان. شایەنی باسە ١٧ خوێندکار لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان توانیان سوودمەند بن لە خولەکان.

زیاتر بخوێنەوە »

کۆبوونەوەی گشتی ئەندامان

بەرواری 12/1/2018 ڕێکخراوی ئینگۆ کۆبوونەوەی گشتی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کار و چالاکییەکانی ڕابردوو کرا و بڕیار لەسەر کۆمەڵێک چالاکی درا تا لە داهاتوودا ئەنجام بدرێن. هەروەها گفتوگۆ لە کۆمەڵێک پرۆژە کرا کە کاریان لەسەر بکرێت و لە ماوەی داهاتوودا ئامادەکارییان بۆ بکرێت.

زیاتر بخوێنەوە »

ئاهەنگی کۆتایی خولی ئەندازیارە بچووکەکان – خانەی نەوجەوانان

پاش کۆتایی هاتنی خولی ئەندازیارە بچووکەکان کە لە لایەن ڕێکخراوی ئینگۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی تایبەت بە منداڵانی خانەی نەوجەوانانی سلێمانی ئەنجامدرا، بەرواری ٦/١/٢٠١٩ لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووانی خوولەکە. هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بەو خۆبەخشانەی کە لە ڕۆژانی خوولەکەدا هاوکار بوون. شایەنی باسە خولی ئەندازیارە …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی ئەندازیارە بچووکەکان – خانەی نەوجەوانان

ڕێکخراوی ئینگۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی خولێکی تایبەتی بۆ منداڵانی خانەی نەوجەوانانی سلێمانی سازکرد. خولی ئەندازیارە بچووکەکانی خانە ماوەی ١٠ کاتژمێر بەردەوام بوو. لە خوولەکەدا بەشداربووان ئاشنا کران بە چەند بابەتێکی ئەندازیاری بە شێوازی تیۆری و کرداری شایەنی باسە هەفتەی داهاتوو لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا کۆتایی بە خولەکە …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی Autodesk Autocad

بەرواری ٢٣/١٢/٢٠١٨ خولی Autodesk Autocad دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن ئەندامی ڕێکخراوی ئینگۆ ورشە فاتیحەوە دەوترێتەوە و ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زیاتر بخوێنەوە »

خولی کارەبا

بەرواری ٢٣/١٢/٢٠١٨ خولی کارەبا دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن ئەندازیاری کارەبا و مامۆستای زانکۆی سلێمانی ئەندازیار داستان تۆفیقەوە دەوترێتەوە و ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زیاتر بخوێنەوە »

خولی ئەدۆبی ئیڵسترەیتەر

بەرواری ٢٢/١٢/٢٠١٨ خولی Adobe Illustrator دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن ئەندامی ڕێکخراوی ئینگۆ ئەندازیار شەیما سەروەرەوە دەوترێتەوە و ماوەی ٩ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زیاتر بخوێنەوە »

دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئینگۆ

ڕێکخراوی ئینگۆ لە مەراسیمێکی تایبەت بە ئەندامانی یادی دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کردەوە. ساڵیادەکە بە پێشکەشکردنی وتەی بەخێرهاتن و خستنەڕووی زانیاری ساڵی ڕابردووی ڕێکخراوەکە دەستیپێکرد. پاشان بە کۆمەڵێک چالاکی و داگرساندنی مۆمی دوو ساڵەی ڕێکخراوەکە مەراسیمەکە بەردەوام بوو. شایەنی باسە ڕێکخراوی ئینگۆ لە بەرواری ٤\۱۲\۲۰۱٦ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و …

زیاتر بخوێنەوە »