سەرەتا / نوێترین

نوێترین

بەخشینی بڕوانامە – کۆیە

پاش کۆتایی هاتنی خولی Autodesk Autocad لە شاری کۆیە بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووانی خولەکە. شایەنی باسە خولەکە خولێکی تایبەتی Autodesk Autocad بوو کە ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەلارسازی زانکۆی کۆیە کردبوویەوە.

زیاتر بخوێنەوە »

سوپاس و پێزانین

پاش کۆتایی هاتنی فیستیڤاڵی بەهار بە سەرکەوتووی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە سپۆنسەرانی فیستیڤاڵەکە کرد. بەرواری ١٨/٥/٢٠١٩ ئەندامانی ڕێکخراوی ئینگۆ ئەحمەد یوسف، ڕێپاک سەروەر و محمد عەطا سەردانی سپۆنسەرەکانیان کرد و سوپاسنامەیان پیشکەش کردن شایەنی باسە فیستیڤاڵی بەهار فیستیڤاڵێکی خێرخوازییە و ساڵانە لە کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی …

زیاتر بخوێنەوە »

ئیفتاری تایبەتی ئەندامان

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ ئێوارە خوانێکی تایبەتی بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکە سازکرد لە بەرواری 16/5/2019 لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا. پاشان لە دانیشتنێکی دۆستانەدا کۆمەڵێک چالاکی و گفتوگۆ ئەنجامدرا.

زیاتر بخوێنەوە »

کۆیە – خولی فێرکاری Autodesk Autocad

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ خولێکی تایبەتی پرۆگرامی Autodesk Autocad بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەلارسازی زانکۆی کۆیە کردەوە خولەکە لەلایەن ئەندامی ڕێکخراوی ئینگۆ دیدار کەمالەوە دەوترێتەوە و ماوەی ١٢ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

زیاتر بخوێنەوە »

سێیەمین فیستیڤاڵی بەهار

بەرواری ٣٠/٤/٢٠١٩ فیستیڤاڵی بەهاری خێرخوازی بەڕێوەچوو. فیستیڤاڵی بەهار فیستیڤاڵێکی خێرخوازی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆیە کە بە هاوبەش لەگەڵ کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت لە فیستیڤاڵەکەدا خوێندکاران هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک وەک: ئامادەکردنی خواردن، پێشانگەی هونەری، کاری دەستی و چەند پێشبرکێیەک. هەروەها بە سپۆنسەری کۆمەڵێک خواردنگە و شیرینییەکانی شاری سلێمانی کە …

زیاتر بخوێنەوە »

سوپاس و پێزانین

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر محمد ڕەئوف پاش ئەنجامدانی دیداری ئەندازیاری و بەشداری بەڕێز پ. د. محمد ڕەئوف ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد. دیداری ئەندازیاری لە ٣٠/٣/٢٠١٩ ئەنجام درا و تێیدا بەڕێز پ. د. محمد ڕەئوف بە دوو بابەتی ئەندازیاری …

زیاتر بخوێنەوە »

یەکەمین دیداری ئەندازیاری

ڕێكخراوی ئەندازیاری ئینگۆ  یەکەمین دیداری ئەندازیاری سازکرد لە هۆتێل تایتانیک سازکرد. لە دیدارەکەدا دوو بابەت لە لایەن بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر محمد رەئوف  پێشکەشکران بابەتی یەکەم: زەرەرمەندبوونی بینای نیشتەجێبوون بەھۆی زەمین لەرزەوە. بابەتی دووەم: نۆژەن كردنەوەی بینای نیشتەجێبوون دوای زەرەرمەندبوونی.

زیاتر بخوێنەوە »

ئاهەنگی خانەی نەوجەوانان

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بە هاوبەشی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی ئاهەنگێکی بۆ سوودمەندانی خانەی نەوجەوانانی سلێمانی. ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێوبەری خانە دەستی پێکرد و پاشان چەند پارچە مۆسیقایەک و شانۆگەرییەک پێشکەش کران. شایەنی باسە ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بە ئەنجامدانی شانۆگەرییەک بەشداری لە ئاهەنگەکەدا کرد.

زیاتر بخوێنەوە »

توێژینەوەی تۆڕى که‌له‌پوورى کلتووری

ڕێکخراوی ئینگۆ بەشداریکرد لە بەڕێوەبردنی چالاکی راگه‌یاندی پرۆژه‌یه‌ک له‌لایه‌ن گروپی توێژینه‌وه‌ى که‌له‌پورى کولتوورى دیجیتاڵی دووشه‌ممه‌ بەرواری 28ى کانونى دووه‌مى 2019 له‌هۆڵى یه‌ڵماز گونه‌ى مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانى ئه‌منه‌ سووره‌که‌ چالاکییەکە ئەنجامدرا. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ هاوبه‌شى گروپى توێژینه‌وه‌ى که‌له‌پوورى کلتوورى دیجیتاڵى سه‌ر به‌سه‌نته‌رى توێژینه‌ى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى و دوو زانکۆى به‌ریتانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و پڕۆژه‌که‌ …

زیاتر بخوێنەوە »