سەرەتا / پڕۆژە

پڕۆژە

خولی گەشەپێدانی ئەندامان

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/١٥ سێیەمین وانەی خولی گەشەپێدانی ئەندامانی سازکرد . سێیەم وانەی خولەکە بە سوپاسەوە لەلایەن ڕاهێنەر دکتۆر صهیب ئامێدی مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ژێر ناونیشانی “کارسازی و ئازادی دارایی“ پێشکەش کرا. خولی گەشەپێدانی ئەندامان هەنگاوێکی رێکخراوەکەیە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتر و بەرەوپێشچوونی ئەندامانی.

زیاتر بخوێنەوە »

دیداری ئەندازیاری

ڕێكخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لەڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۱ دووەمین دیداری ئەندازیاری لە ھۆتێل هایکرێست سازکرد. دیداری ئەندازیاری چالاکیەکی زانستی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆیە، هەوڵێکە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی ئەندازیاری لە هەرێمی کوردستان هەروەها نزیککردنەوەی خوێندکاران و ئەندازیاران و ئاڵوگۆڕ کردنی زانییارییە لە بواری ئەکادیمییەوە بۆ کاری پیشەیی و دەرەوە هەروەها بە پێچەوانەوە. …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی Free Hand

بەرواری ٢٥\١٢\٢٠١٩ خولی Freehand دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن خوێندکاری ئەندازیاری تەلارسازی پێشەوا محمد و ئەندازیاری تەلارسازی پۆشی سەلاح دەوترێتەوە و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بەشداربوانی خولەکە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری زانکۆکانی کوردستانن.

زیاتر بخوێنەوە »

خولی Autodesk 3DS MAX

بەرواری ٢٥/١٢/۲۰۱٩ خولی Autodesk 3DS MAX دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن تەلارسازی شارەزا(سالار جیهانبەخشیان) دەوترێتەوە و ئەزموونی چەند ساڵەی خۆی لە خولەکەدا پوخت دەکاتەوە بۆ بەشداربووان. خولەکە ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بەشداربوانی خولەکە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری زانکۆکانی کوردستانن. هاوکات لەگەڵ فێربوونی بەرنامەی (3DS MAX) …

زیاتر بخوێنەوە »

پڕۆژەی زەوی دەپارێزم

پڕۆژەی زەوی دەپارێزم یەکێک لە پڕۆژە نوێکانی ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆیە. ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ بە ھاوکاری پارێزگاری سلێمانی و دیکۆر ھۆم ھەڵدەستێت بە دابینکردنی ٢٠ زبڵدانی تایبەت بە بتڵی پلاستیکی ئاو بۆ شاری سلێمانی کە لە شێوەی بتڵی پلاستیکی دروستکراون. شایەنی باسە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ‌۲۰۱۹/۱۲/۸ لە یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ژمارەیەک …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی گەشەپێدانی ئەندامان

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ لە بەرواری ۲۰۱۹/۱۱/۲۳ دوەمین وانەی خولی گەشەپێدانی سازکرد . خولی گەشەپێدانی ئەندامان هەنگاوێکی نوێیە مەبەست لێی خزمەتکردنی زیاتر و بەرەوپێشچوونی ئەندامانی ڕێکخراوەکەیە. دوەم وانەی خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر بەڕێز دکتۆر زانا احمد قەصاب وترایەوە لە ژێر ناونیشانی “بەهرەکان لە زانستی بەڕێوەبردن “. لێرەوە سوپاسی دکتۆر زانا قصاب و …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی گەشەپێدانی ئەندامان

ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆ یەکەمین وانەی خولی گەشەپێدانی سازکرد. لە هەنگاوێکی نوێدا و بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتر خزمەتکردن و بەرەوپێشچوونی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بەرواری ٥/١٠/٢٠١٩ خولی گەشەپێدانی ئەندامان دەستیپێکرد. یەکەم وانەی خولەلەکە لەلایەن ڕاهێنەر بەڕێز محمد صابر بەڕێوبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای نەورەس وترایەوە لە ژێر ناونیشانی “ڕەوشتی کارکردن” لێرەوە سوپاسی کۆمپانیای …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی Autodesk Autocad

بەرواری ٢٧/٧/٢٠١٩ خولی Autodesk Autocad دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئەندازیاری ئینگۆوە بۆ گروپی دووەمی بەشداربوان کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن ئەندامی ڕێکخراوەکە تەلارساز دیدار کەمالەوە دەوترێتەوە و ماوەی ١٢ کاتژمێر بەردەوام دەبێت. بەشداربوانی خولەکە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری زانکۆکانی کوردستانن. شایەنی باسە خولی Autodesk Autocad بۆ جاری دووەمە لە پشووی هاوینی ئەم …

زیاتر بخوێنەوە »

خولی Autodesk Autocad

بەرواری ١٥/٧/٢٠١٩ خولی Autodesk Autocad لە شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن ئەندازیار سەرهەنگ خالیدەوە دەوترێتەوە و ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بەشداربوانی خولەکە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری زانکۆکانی کوردستانن.

زیاتر بخوێنەوە »

خولی Free Hand

بەرواری 14/7/2019 خولی Freehand دەستیپێکرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینگۆوە کراوەتەوە. خولەکە لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی سەنا عبدالله دەوترێتەوە و ماوەی 7    ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بەشداربوانی خولەکە خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی ئەندازیاری زانکۆکانی کوردستانن.    

زیاتر بخوێنەوە »