سەرەتا / چالاکی (پەرە 5)

چالاکی

ئینگۆ مۆمی تێپەڕبوونی یەکەم ساڵی داگیرساند.

ئینگۆ مۆمی تێپەڕبوونی یەکەم ساڵی داگیرساند. ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی تایبەتدا بە بەشداری ئەندامان و خۆبەخشانی، گروپی ئینگۆ یادی یەکەم ساڵەی دامەزراندنی کردەوە. ساڵیادەکە بە پێشکەشکردنی وتەی بەخێرهاتن و باسکردن دەربارەی گرووپ دەستیپێکرد، لە لایەن ڕێکخەری گروپی ئینگۆ ئەحمەد یوسفەوە. پاشان بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەندامان و خۆبەخشان کە لە ماوەی ساڵی …

زیاتر بخوێنەوە »

ئەنجامدانی سمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی ئەندازیاری

گروپی ئینگۆ ھەستا بە ئەنجامدانی سمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی ئەندازیاری. لە بەرواری ٢٨/١١/٢٠١٧ گروپی ئینگۆ لە ھەفتەی پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، ھەستا بە ئەنجامدانی سمینارێک لە دوو کاتی جیاوازدا بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری بەشی شارستانی و ئاودێری لە زانکۆی سلێمانی. بابەتەکانی سمینارەکە تایبەت بوون بە ناساندنی زانکۆ …

زیاتر بخوێنەوە »

ئەنجامدانی سمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

گروپی ئینگۆ ھەستا بە ئەنجامدانی سمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. لە بەرواری ٢٣/١١/٢٠١٧ گروپی ئینگۆ لە ھەفتەی پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، ھەستا بە ئەنجامدانی سمینارێک بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. بابەتەکانی سمینارەکە تایبەت بوون بە ناساندنی زانکۆ و …

زیاتر بخوێنەوە »

دابەش کردنی ئەندازە بەسەر خوێندکاراندا

گروپی ئینگــۆ پاش بەرهەمهێنانی بڵاوکراوەی ئەندازە و هاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ زانکۆ، ئەمڕۆ بەرواری ۲١-۱۱-۲۰۱۷ هەستا بە دابەشکردنی بڵاوکراوەکە بەسەر خوێندکاراندا. ئەندامانی گروپی ئینگۆ بە هاوبەش لەگەڵ مامۆستایان و سەرۆک بەشەکان چوونە هۆڵەکانی خوێندن و بەخێرهاتنی خوێندکارانیان کرد و بڵاوکراوەکەیان پێشکەش کردن. ئەندازە بڵاوکراوەیەکی زانستی ئەندازیاری وەرزییە کە لەلایەن …

زیاتر بخوێنەوە »

چالاکی شاخڕەوی

یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری هەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی شاخڕەوی یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری هەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی شاخڕەوی بۆ ناوچەی بەرد بەرد (ماوەت). ئەم شاخڕەويیە چالاکییەکی هاوبەش بوو بۆ خوێندکارانی کۆلیجی ئەندازیاری هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک. زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار بەشداری چالاکییەکە بوون.

زیاتر بخوێنەوە »

پێشوازی کردن لــە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی ئەندازیاری

گروپی ئینگۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشوازی کرد لــە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی ئەندازیاری. ژیانی زانکۆ لە ژیانی گشت خوێندکارێکدا هەنگاوی نوێ و گرنگە. بۆیە گروپی ئینگۆ بە پێویستی لەم سەرەتایەدا بە گەرمی پێشوازی لە خوێندکارەکان بکات. بۆیە ئەمڕۆ بەرواری ۱۲ / ۱۱ /۲۰۱۷ ئەندامانی گروپی ئینگۆ لە دەروازەی کۆلێژی ئەندازیاری …

زیاتر بخوێنەوە »

هەڵمەتی پاک کدرنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری

بەرواری ۱٨/۱۰/۲۰۱۷ یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری هەستا بە هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری. لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن و وەک هەستێکی بەرپرسیارانە یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری هەستا بە ئەنجامدانی کەمپینێک بۆ پاککردنەوەی کۆلیجی ئەندازیاری. لە کەمپینەکەدا سەرجەم نهۆم و هۆڵەکانی خوێندن ڕاڕەوەکانی کۆلێج پاککرایەوە. دواتریش دەرەوە و دەوروبەری کۆلیجەکە خاوێنکرایەوە. لێرەوە سوپاسی …

زیاتر بخوێنەوە »

سەردانی فەرمی گروپ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى

سەردانی فەرمی گروپ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى. لە ساڵی نوێی خوێندندا گروپی ئینگۆ چالاکیەکانی دەباتە ناو زانکۆی پۆلیتەکنیک و کارەکانی لە بەشە ئەندازیارەکانی ئەو زانکۆیەش ئەنجام دەدات. بۆ ئەم مەبەستەش بەرواری ١٥/٩/٢٠١٧ نوێنەرانی گروپ سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکیان کرد و لەگەڵ بەڕیزان ڕاگری کۆلیجی تەکنیکی ئەندازیاری د. حکیم و مامۆستا محمد …

زیاتر بخوێنەوە »

کۆبوونەوەی گشتی گروپ ئەنجام درا

بەرواری ١٥/١٠/٢٠١٧ کۆبوونەوەی گشتی گروپ ئەنجام درا. پاش وەرگرتنی ئەندامانی نوێ لە سەرجەم بەشە ئەندازیارییەکانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا ناساندنێک بۆ گروپ ئەنجام درا و شێواز و میکانیزمی کارکردنی گروپ ڕوونکرایەوە. هەروەها باسێک دەربارەی کارەکانی ڕابردووی گروپ کرا. پاشان لە گفتوگۆیەکدا …

زیاتر بخوێنەوە »

فیستیڤاڵی بەهاری خێرخوازی

یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری بەرواری ١٧/٥/٢٠١٧ هەستا بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێکی خێرخوازی تایبەت لە ژێر ناونیشانی “فیستیڤاڵی بەهاری خێرخوازی”. لە فیستیڤاڵەکەدا خوێندکاران هەستان بە ئامادەکردنی (خواردن، شیرینی، زەڵاتە، ئیشی دەست، تابلۆ .. هتد) و لە فیستیڤاڵەکەدا بەرامبەر بە نرخێک فرۆشران. لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا توانرا بڕی +1,000,000 کۆبکرێتەوە. لێرەوە پێمان خۆشە سوپاسی گشت …

زیاتر بخوێنەوە »